Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:29

فیفا: ره‌زامه‌ندین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی کردنی ئیمریک لاپۆرت به‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ به‌شداری له‌ جامی یۆرۆی ئه‌مساڵ

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی ئیمریك لاپۆرت به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو یاریكردنی له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ جامی یۆرۆی ئه‌مساڵ ده‌ربڕی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی ڕابردوو یاریزانه‌كه‌ به‌فه‌رمی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی به‌ده‌ستهێنا.
 لاپۆرتی ته‌مه‌ن بیست وشه‌ش ساڵ له‌دایك بووی وڵاتی فه‌ڕه‌نسایه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی دووهه‌زاروده‌و له‌ ته‌مه‌نی چوارده‌ ساڵیه‌وه‌ چۆته‌ ئیسپانیاو په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو كردووه، دواتر بووه‌ یاریزانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌و تا ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ له‌ ڕیزی بلباو بوو.
 له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵه‌شداو به‌ گرێبه‌ستێك به‌ بڕی په‌نجاوحه‌وت ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی په‌یوه‌ندی به‌ مانچسته‌رسیتی كرد، له‌ ساڵانی پێشوو لاپۆرت له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی فه‌ڕه‌نسا یاری كردووه، به‌ڵام نه‌چۆته‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته‌.
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.