Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:27

باشترین یاریزان و راهێنه‌ری مانگی ڕابردووی پریمه‌رلیگ ده‌ستنیشانکران

کوردستان TV
100%


یه‌كگرتووی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را باشترین یاریزان و ڕاهێنه‌ری مانگی ڕابردووی خوله‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد.
 خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ بۆ مانگی نیسان پێشكه‌شی جیسی لینگارد یاریزانی یانه‌ی وێستهام یونایتد كرا، لینگارد كه‌ به‌ خواستن له‌ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ وێستهام یونایتد كردووه، ئاستێكی به‌رزی له‌ یاریه‌كانی مانگی ڕابردووی تیپه‌كه‌ی له‌ خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را پێشكه‌شكرد كه‌ چوار گۆڵی تۆماركردو پێنج گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروست كرد.
 ئێستاش وێستهام یونایتد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوهه‌شت خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت.
 له‌ ئاستی ڕاهێنه‌رانیش، ستیڤ بروس ڕاهێنه‌ری یانه‌ی نیوكاسل یونایتد خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری خولی یانه‌كانی ئینگلته‌رای بۆ مانگی نیسان به‌ده‌ستهێنا، بروس به‌م دواییه‌ سێ سه‌ركه‌وتنی گرنگی بۆ تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی بێرنلی و وێستهام و لیسته‌رسیتی تۆماركردو مانه‌وه‌ی نیوكاسل یونایتدی له‌ ڕیزی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی ئینگلته‌را بۆ وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ركرد كه‌ ئێستا یانه‌كه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سی و نۆ خاڵ له‌ پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به‌ جیاوازی دوازده‌ خاڵ له‌ ناوچه‌ی مه‌ترسیداری دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان دووره‌ .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.