Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:22

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان یٔەنجامدا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14 ی ئایاری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری دەوڵەتی قەتەر ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاووتوێ کران. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئاراستەی میری قەتەر کرد. هەروەها ستایشی هەڵوێستی دەوڵەتی قەتەری کرد لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ زیادکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و برەودان بە وەبەرھێنان. هەروەها هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.

     .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.