باڵیۆزی به‌ریتانیا ڕه‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردانی كردبێت له كاروباری ناوخۆی عێراقدا.
ستیڤن ھیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رەتیدەکاتەوە كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردانی لە کاروباری ناوخۆی عێراق كردبێت، هیكی گوتیشی بەھەڵە شیکردنەوە بۆ راگەیەندراوەکەی کراوە و به‌ریتانیا ڕێز له سه‌روه‌ری و هه‌یمه‌نه‌ی خاكی عێراق ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه قاسم ئەعرەجی له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بە باڵیۆزی بەریتانیای ڕاگه‌یاندووه دەستوەردان لە کاروباری عێراق قبوڵ ناکەین و نامانەوێت سەروەری عێراق بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی وڵاتانی دیکەوە.
جێی ئاماژه‌یه لەماوەی چەند رۆژی رابروودا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاندبوو ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ ھەڵبژاردن و ڕەخنەشی لە حکومەتی عێراق گرتبوو کە تا ئێستا نه‌یتوانیوه گرووپە چەکدارەکان لەژێر سێبەری خۆیدا بێت، دوابه دوای ئه‌وه‌ش زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق ڕه‌خنه‌یان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باڵیۆزی به‌ریتانیا گرت و بە پێشێلکردنی سەروەری خاكی عێراقیان لە قەڵەمدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.