دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی كوردی خەڵكی شاری هەولێر لە پارێزگای مێرسینی تورکیا رووبەڕووی هێرشی چەند توركێك بوونەوە و به سه‌ختی بریندار كران، سێ له تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه ده‌ستگیركراون.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان تی ڤیی راگه‌یاند: كه كونسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه و پێیانی راگه‌یاندووه كه سێ له‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشیان كردۆته سه‌ر خێزانه‌كه‌ی كورده‌كه‌ی شاری هه‌ولێر له مێرسین ده‌ستگیركراون.
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاند كه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ورده‌كاریی به سزا گه‌یاندنی تۆمه‌تباران و هه‌روه‌ها گوتیشی كه ره‌وشی ته‌ندروستیی ئه‌و هاووڵاتیانه كه له نه‌خۆشخانه‌ن جێگیره و هه‌رگیز رێگه ناده‌ین له هه‌ر شوێنێك بێت بێ رێزی به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان كورد و به‌تایبه‌تیش پارێزگای هه‌ولێر بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.