وهزارهتی تهندروستی فهڵهستین رایگهیاند: ژمارهی مردوانی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر غهززه بۆ 48 كهس بهرزبوهتهوه.
شەڕ و پێکدادانەکانى نێوان ئیسرایٔیل و حەماس بەرەو خراپتر دەڕوات، بەتایبەتیش لەپاش هێرشە مووشەکییەکانى حەماس لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە بۆ سەر شارە جیاوازەکانى ئیسڕائیل، بەشێوەیەک تاوەکو بەرەبەیانى ئەمڕۆ نزیکەى 1000 مووشەک لە کەرتى غەززەوە ئاراستەى چەند شارێکى جیاوازى ئیسڕائیل کراوە، بە تایبەتیش تەل ئەبیب و بیرشیبە، دەرئەنجامیش، 5 هاووڵاتیی ئیسڕائیلی کوژراون.
ئەمەش، وەک وەڵامدانەوەیەک لەلایەن حەماسەوە، لە بەرامبەر ئەو هێرشە ئاسمانیانەى کە لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیلەوە ئەنجامدراوە لە کەرتى غەززە، کە تیایدا دوو فەرماندەی گەورەى هەواڵگریی سەربازیى حەماسیان کردۆتە ئامانج لە باڵەخانەیەکى 10 نهۆمیدا.
هاوکات، شەڕ و پێکدادان لەنێوان عەرەبە ئیسڕایٔیلییەکان و جووەکانى ئیسڕایٔیل دروست بووە.
تاوەکو ئێستاش، هێزەکانى ئیسڕائیل 500 ئامانجیان لە کەرتى غەززە لەناو بردووە، لەگەڵ دەستپێکردنى ئۆپەراسیۆنى پاراستنی شوورا، هەروەها، سوپاى ئیسڕائیل دەستى کردووە بە هەڵمەتێکى دەستگیرکردنى ئەندامەکانى حەماس لە کەرتى رۆژئاواى فەڵەستین.
هاوکات، بەپێى راگەیاندراوێکی وەزارەتى تەندروستیی غەززە 48 کەس کوژراون، کە 14 منداڵ و 3 ئافرەتیان تیادایە و 296 کەسیش بریندار بوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.