Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:32

سه‌رۆک بارزانی: شەهید لەیلا قاسم ئامادە نەبوو ژیانی بندەستی قبووڵ بکات و خۆی نەچەماند

کوردستان TV
100%


سەرۆک بارزانی لە یادی چل و حەوت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم پەیامێک بلاودەکاتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی ئایاری 2021، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی چل و حەوتەمین ساڵەی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بلاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لەیلا قاسم سیمبوڵی ئازادیخوازی و فیداكاریی كچی كوردە. ئەو لەپێناو گەلەكەیدا مەرگی سەربەرزانەی هەڵبژارد بەڵام ئامادە نەبوو ژیانی بندەستی قبووڵ بكات و دەستبەرداری بیروباوەڕی بێت و، خۆی نەچەماند.
لە یادی چل و حەفت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراق، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.