لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: كهبەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان بۆ پارێزگاریكردن و پاكڕاگرتنی "گۆمی فێڵاو"ی دەڤەری باڵەكایەتی، چەندین ئاگردانی لە دەوروبەری گۆمەكە دانا و هاوكات داواش لە گەشتیاران و هاووڵاتییانی دەڤەرەكە دەكات لە كاتی سەردانیكردنی شوێنەكەدا پێویستە رەچاوی پاكوخاوێنی شوێنەكە و دەوروبەری گۆمەكە بكەن و ئاگر ئاگر لەسەر گژوگیای نزیك گۆمەكە نەكەنەوە.
وهزارهتی شارهوانی بڵاویشی كردووهتهوه: گۆمێ فێڵاو، یەكێكە لە گۆمە جوان و سەرنجڕاكێشەكانی دەڤەری باڵەكایەتی كە دیمەنێكی یەكجار جوانی بە سرووشتی ناوچەكە بەخشیوە و ساڵانە لە هەموو وەرزەكاندا زۆرترین گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی بە شێوەی گرووپ و خێزانی بە مەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش، سەردانی گۆمی فێڵاو دەكەن، ئەمەش وایكردووە سەرەڕای ئەوەی ئەو گۆمە لە دەڤەری باڵەكایەتیدا بووەتە هێمای جوانیی سرووشت و كەرتی گەشتیاری، بۆ هەرێمی كوردستانیش تایبەتمەندی خۆی هەیە و تیمەكانی شارەوانی و گەشتوگوزاری چۆمانیش بە بەردەوامی پارێزگاری لێ دەكەن.
لهكۆتاییدا وهزارهتی شارهوانی رایگهیاندووه: لە تازەترین هەنگاویشدا بۆ پارێزگاریكردن لێی و رێگەگرتن لە پیسكردنی سرووشتە جوانەكەی ئەو گۆمە، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان چەندین ئاگردانی ئاسنی لە نزیكی گۆمەكە جێگیر كرد و داواش لە گەشتیارانیش دەكات لە كاتی ئاگركردنەوەدا ئاگر لەسەر گژوگیای دەوروبەری گۆمەكە نەكەنەوە، بەڵكوو پێویستە لەناو ئاگردانەكاندا ئاگر بكەنەوە، هەروەها داواش دەكات بە هەموو شێوەیەك خۆیان لە پیسكردنی سرووشتی گۆمەكە بپارێزن، چونكە ئەو گۆمە بووەتە هێمایەكی جوانیی سرووشتی دەڤەرەكە و هەرێمی كوردستانیش.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.