له ئاكامی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون،ژماره‌ی كوژران و برینداربوونی ئیسرائیلییه‌كان بۆ 5 كوژراو‌و 200 بریندار به‌رزبۆته‌وه، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی كوژراوانی پێكدادانه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل گه‌یشتۆته 40 كه‌س.
هه‌روه‌ها سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت: زیاتر له1000 مووشه‌ك له‌غه‌ززه‌وه له‌ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌وه تا ئێستا ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون و 850 مووشه‌ك له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه‌و 200 رۆكێتیش سنووری غه‌ززه‌یان تێنه‌په‌ڕاندووه.
پێشتر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ،سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوژێكاریدا له‌گه ڵ وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ناوخۆ و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیسرائیل، سه‌باره‌ت به‌و دۆخه‌ی له‌شاری ئهلهد هاتۆته كایه‌وه،باری له‌ناكاویان راگه‌یاند.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ سی ئێن ئێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.