Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:14

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌باره‌ی دۆخی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل هۆشداری ده‌دات

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی خۆرهه‌ڵاتی قودس كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

تۆر وێنسلاند، هه‌ماهه‌نگیكاری تایبه‌تیی پێواژووی ئاشتیی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هه‌رچی زووه‌ ئه‌و ئاگره‌ بكوژێننه‌وه‌، به‌ره‌و جه‌نگێكی ته‌واوه‌تی په‌لكێش ده‌بین".

وێنسلاند جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌رپرسیارێتیی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و رایگه‌یاندووه‌: "باجی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه‌ له‌ غه‌ززه‌ به‌ره‌و وێرانكاریی ده‌چێت، خه‌ڵك ده‌یدات"

له‌لایه‌كی به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتیكه‌كانه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوون، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ دانیشتنێكی داخراودا، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی خۆرهه‌ڵاتی قودس كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی ئایار به‌هه‌مان مه‌به‌ست كۆبوویه‌وه‌ به‌ڵام به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا هیچ هه‌نگاوێكی نه‌نابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.