ئێوارهی ئهمرۆ ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی عێراق كۆدهبێتهوه و نوێنهری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق وتارێکی پێشکەش كرد.
ئێوارهی ئەمڕۆ سێشەممە 11-05-2021 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق گوتارێکی لەبارەی دوایین پێشهات و رووداوەکانی عێراق پێشکێشکرد و رایگەیاند: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی عێراق بکات.
جینین پلاسخارت، لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی تایبەت بە بارودۆخی عیراق، لەرێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە راپۆرتێكی لەبارەی عیراق و هەرێمی كوردستان خوێندەوەو رایگەیاند: لەپرۆسەی هەڵبژاردندا یارمەتی عیراقییەكان دەدەین و پێویستە لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەو بارەیەوە پاڵپشتییان بكات.
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی لەعیراق، ئاماژەی بەوەشكرد كە هێشتا رێككەوتنی نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، جەختی لەوەشكردەوە كە پێویستە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومهتی فیدراڵ و ههرێم باشتر بكرێت.
جێنین پلاسخارت رایگهیاند: نابێت چاوپۆشی لەو کەس و گرووپانە بکرێت کە چالاکڤانان لە عێراق دەکەنە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.