Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 04:50

به‌هۆی رووداوێکی ته‌قه‌کردن له‌ قوتابخانه‌یه‌کی رووسیا حه‌وت که‌س کوژران

کوردستان TV
100%

به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ قوتابخانه‌یه‌كی رووسیا حه‌وت كه‌س كوژران و ده‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.

میدیاكانی رووسیا بڵاویان كرده‌وه‌، به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌كی شاری كازانی پایته‌ختی كۆماری ته‌ته‌رستان له‌ ناوه‌ندی رووسیا، به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن حه‌وت كه‌س كوژراون و ده‌ی دیكه‌ش بریندار بوونه‌.

سه‌رچاوه‌كانی فریاكه‌وتنیش ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، تا ئێستا و به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كوژرانی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی ده‌ی دیكه‌ پشتراست كراوه‌ته‌وه‌.

هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ تا ئێستا نادیاره‌ و به‌ وته‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ش یه‌كێك له‌ هێرشبه‌ره‌كان كه‌ ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌بووه‌ ده‌ستگیر كراوه‌. دوای رووداوه‌كه‌ش بینای قوتابخانه‌كه‌ چۆڵكراوه‌ و به‌ وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش هه‌ر دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قه‌كردنه‌كه‌، چه‌ند قوتابییه‌ك له‌ ترسی گیانیان خۆیان له‌ په‌نجه‌ره‌كانی قوتابخانه‌ فڕیداوه‌ته‌ خواره‌وه‌.
 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.