Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:44

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، دۆخی خۆپێشاندەران مایەی نیگەرانیمانە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە خۆپێشاندەرانی عێراق رووبەڕووبەڕووی هەڕەشە و بەئامانجکردن، دەستدرێژی و هەڕەشە دەبنەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دەکات و باسی لەوە کردووە بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات"، دەشڵێت، پێویستە سنوورێک بۆ بابەتی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران دابنرێت.

نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە ئەوانەی خۆپێشاندەران دەکەنە ئامانج رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.