دهزگای لووتكه بۆ كاروباری كۆچ و پهنابهران بڵاوی كردهوه: شهوی یهكشهمهی رابردوو، تەرمی پیاوێکی تهمهن 51 ساڵ بە ڕەگەز عێراقی لە کەمپی فیال لە دورگەی خیۆسی سەر بە دەریای ئیجە دۆزرایەوە.
دهزگاكه رایدهگهێنێت: بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان پیاوەکە بۆ ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێک لەو کەمپەدا ژیاوەو هۆکاری مردنەکەشی بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە بووە.
جێگای ئاماژه پێدانه، ئەمە دووەم حاڵەتی لە ناکاوی مردنە کە لەو کەمپەدا بدۆزرێتەوە.
لە ڕابردووشدا، پیاوێکی 28 ساڵی سۆماڵی بە مردووی لە خێمەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە کە لە حاڵەتێکی نەخوازراودا بووە. ئەم چەند حاڵەتی مردنەش نالەباری گوزەرانی پەنابەرانی کەمپەکانی یۆنان نیشان دەدات.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.