Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 04:52

یه‌که‌مین جاره‌ له‌ دوای قه‌یرانی که‌نداو میری قه‌ته‌ر سه‌ردانی سعوودیه‌ بکات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شا عه‌بدولعه‌زیز له‌لایه‌ن، جێنشینی سعوودیه‌، شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان پێشوازی لێكراوه‌.

دواتر محه‌مه‌د بن سه‌لمان و ته‌میم بن حه‌مه‌د له‌ كۆشكی سه‌لام كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ و ده‌رباره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات دواون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێشهاته‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه‌.

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ دوای قه‌یرانی كه‌نداو میری قه‌ته‌ر سه‌ردانی سعوودیه‌ بكات.

رۆژی پێنجی حوزه‌یرانی 2017 سعوودیه‌، ئیمارات، به‌حرێن و میسر به‌تۆمه‌تی "پشتیوانیكردن له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان" ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر هه‌ڵپه‌سارد و ئابڵوقه‌شیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی دۆحه‌ ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

دوای تێپه‌ڕینی سێ ساڵ و نیو قه‌یرانی وڵاتانی كه‌نداو كۆتایی هات و رۆژی چواری كانوونی دووه‌می رابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت، ئه‌حمه‌د ناسر محه‌مه‌د سه‌باح كرانه‌وه‌ی سنووره‌ ئاسمانی، وشكانی و ده‌ریاییه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداوی راگه‌یاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.