Erbil 22°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:23

لە ئێران تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%

لە ئێران ئەو کەسانەی کاندید دەبن بۆ سێزدەمین هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کە لە18ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت، تا 15ی ئایار دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.

عەمید سەعید محەمەدی، فەرماندەی پێشووی قەرارگای خاتەمی ئەنبیا سەربە سوپای پاسداران، ناوی خۆی تۆمار کرد.

تۆمارکردنی ناوی کاندیدان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستوورەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و پەیوەست دەکرێت بە بڕیارەوە.

ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستوور، هەفتەی رابردوو بڕیارێکی دەرکرد و مەرجی نوێی بۆ ئەو کەسانە دانا کە دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن.

لە بڕیارەکەدا هاتووە ''پێویستە کاندیدەکە تەمەنی لە 40-75 ساڵ بێت، لانیکەم خاوەنی چوار ساڵی ئەزموونی بەڕێوەبەریی بێت لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، لانیکەم بڕوانامەی دیبلۆمی هەبێت، ئەگەر سەربازیشە پێویستە لانیکەم پلەی لیوا بێت''.

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی دوێنێ ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستووری رەتکردەوە و فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە ''مەرجەکانی ئێستای دەستوور جێبەجێ بکات''.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.