دەزگای لوتکە بۆ كاروباری كۆچ و پهنابهران بڵاوی كردهوه: پۆلیسی لوبنانی ڕایگەیاند کە لە کۆتایی هەفتەدا شکستیان بە هەوڵێکی گواستنەوەی کۆمەڵە پەنابەرێک داوە کە ئامانجیان گەیشتن بووە بە وڵاتی قوبرس.
لە ڕاگەیاندراوێکدا پۆلیسی لوبنان ڕایگەیاند: لە بەرواری 24 مایسدا، لقی زانیاری هێزی پاراستنی ناوخۆ 51 کۆچبەری سوریان ڕاگرت کە لە نێویاندا 5 ژن و 7منداڵیان تێدا بووە و ئامانجیان گەیشتن بووە بە وڵاتی قوبرس.
لوتكه راشیدهگهێنێت:کۆچبەرەکان لە سنوری دەریایی باکوری لوبنان لە کاتی چاوەڕوانیدا دەستبەسەرکرابوون و هەریەکێک لەو کۆچبەرانە 2500 دۆلاریان داوە بە قاچاخچییەکە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگاكه، ئەمە دووەم هەوڵە کە لە ماوەی 9 ڕۆژدا شکستی پێهێنراوە. لە ڕووداوی یەکەمیشدا 69 کۆچبەر دەستبەسەر کرابوون کە بە هەمان شێوە ئامانجیان وڵاتی قوبرس بووە.
لوبنان 51 کۆچبەری سوری دهستگیر دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.