Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:27

پۆلیسی هه‌ولێر: ئافره‌تێک به‌تۆمه‌تی 3 تاوانی دزیکردن ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: كه‌تیمه‌كانی پۆلیس له‌به‌شی نه‌هێتشنی تاوان - نووسینگه‌ی عه‌نكاوه‌،  تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بە ناوی (ع.ح.ش) بە تۆمەتی سێ تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.

رائید هۆگر عه‌زیز رایده‌گه‌ێنێت: کە لە دزیی یەکەمدا لە عەنکاوە بڕی (650 دۆلار) و (400 هەزار دینار)ی لە شوفێرێکی تەکسی دزیبوو، لە دزیی دووەم و سێیەمیشدا لە (گوندی لوبنانی)، مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن 11)ی لە هاووڵاتییەک دزیبوو، هەروەها بڕی (40 هەزار دینار)یشی لە شوفێرێکی تەکسی دزیبوو. 

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: تۆمەتبار، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.