تیپی خانمانی یانه‌ی بارسێلۆنا نازناوی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئیسپانیای له ئاستی خانمان بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ستهێنا، له گه‌ڕی بیست ونۆیه‌می خوله‌كه‌دا، تیپی خانمانی بارسێلۆنا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له تیپی خانمانی گرانادیا تێنێریڤی میوانداری برده‌وه.
دواتر هه‌ردوو تیپی خانمانی ئیسپانیۆل و لیڤانتی به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، به‌م ئه‌نجامه‌ش بارسێلۆنا پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاوهه‌شت خاڵ به‌هێزتر كرد‌و به جیاوازی شازده خاڵ پێش لیڤانتی نزیكترین ڕكابه‌ری كه‌وت و نازناوی خولی تۆپی پێی خانمانی یانه‌كانی ئیسپانیای به‌ر له هه‌شت هه‌فته له كۆتاییهاتنی خوله‌كه مسۆگه‌ركرد كه ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م جاره تیپی خانمانی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا.
كچه یاریزانانی بارسا خۆشی و شادیان به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ربڕی و ئاهه‌نگیان گێڕا، جێگای باسه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاش بۆ خانمان، یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌یشتۆته یاری كۆتایی و له شازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا ڕووبه‌ڕووی تیپی خانمانی یانه‌ی چێڵسی ده‌بێته‌وه .
خانمانی بارسێلۆنا نازناوی خولی ئیسپانیایان به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.