Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:30

له‌لالیگادا ریاڵ بێتس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر گرانادا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سی و پێنجه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال بێتیس میوانداری یانه‌ی گرانادای كرد، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ریاڵ بێتیس ته‌واو بوو.
 له‌ خوله‌كی  39 دا بورخا ئیگلسیاس گۆڵی یه‌كه‌می  یاریه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ڕیال بێتیس  تۆماركرد و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه‌ گۆڵه‌ ته‌واو بوو .
له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست وشه‌ش یاریزان دارووین ماتشیس تاكه‌ گۆڵی گرانادای به‌ده‌ست هێنا و جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه‌.
 له‌ خوله‌كی هه‌شتاوحه‌فت ڕیال بێتیس دووباره‌ له‌ ڕێی یاریزان بورخا ئیگلسیاس توانی ببێته‌ خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتن .
 به‌م ئه‌نجامه‌ ڕیال بێتیس به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یاریه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی برده‌وه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.