له خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی سی و شەشەمی خولهكهدا، كاتژمێر 11ی ئهمشەو بەكاتی هەولێر، یانەی بارسێلۆنا دەبێتە میوانی یانەی لیڤانتی.
دوای ئەنجامدانی دوو یاری لوتكەی گەڕی سی و پێنجەمی لالیگا، هەڵوێستی هەر چوار یانەكەی ڕیزی پێشەوە گۆڕانكاری بەسەردا نەهات كە ئەتلەتیكۆ مەدرید بە حەفتاوحەوت خاڵ لە پێشەنگ مایەوەو ڕیال مەدرید لە پلەی دووەم دێت بە حەفتاوپێنج خاڵ و بارسێلۆنا بە هەمان ژمارەی خاڵەكان لە پلەی سێیەم دایەو سیڤیلیەش بە حەفتاویەك خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.
یاریزانانی بارسا دوایین یەكەی مەشقیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی لیڤانتی سازكردو ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری بلاوگڕانا دوای تەواوكردنی سزاكەی و ڕاگرتنی لە دوو یاری، جارێكی دیكە دەتوانێت لە نزیكەوە یاوەری تیپەكەی بكات و لە سەر كورسی یەدەگ ڕێنمایی بە یاریزانان بدات.
سێرجیۆ بۆسكێتس یاریزانی بارسێلۆنا كە لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید دووچاری پێكان هاتبوو، بە شێوەیەكی ئاسایی بەشداری لە مەشقەكان كردو بۆ یاریكردن ئامادەیە، لە ڕیزی یانە كاتالۆنیەكەدا، تەنها هەردوو یاریزان فیلیپ كۆتینیۆ و ئانسۆ فاتی پێكانیان هەیەو ناتوانن یاری بكەن .
ئهمشهو لیڤانتی میوانداری بارسێلۆنا دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.