نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشهمه 11- 5 - 2021 ، لیژنەی باڵای بینینى مانگ، بە هەماهەنگی لیژنەی لاوه‌كییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین كۆده‌بێته‌وه.
راشیگه‌یاند: کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، ئەگەر لەم ئێواره‌یه‌دا بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ئەوە چوارشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژن، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرێت، ڕۆژی چوارشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزان ده‌بێت و پێنجشه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
مانگی ڕەمەزان یەکێکە لە مانگەکانی کۆچی تێیدا موسڵمانان لە بەرەبەیان (نوێژی بەیانی)یەوە تاوەکو ئێوارە (نوێژی مەغریب) بۆ ماوەی 29 یان 30 ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن، هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن و ناخۆنەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.