Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:24

میسر به‌ مه‌رج په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا ئاسایی ده‌کاته‌وه‌

پێش 8 ساڵ گرژی كه‌وتبوو نێوان میسر و توركیا
کوردستان TV
100%


ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیكی ئه‌هرامی میسری راپۆرتێكی له‌ باره‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ رازی كردنی میسربۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و میسر بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.
ئه‌هرامی میسری باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌به‌ر خراپی دۆخی ناوخۆیی توركیا ولاواز بوونی پێگه‌ی پارته‌كه‌ی وپه‌راویز خرانی توركیا له‌ بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیا وئه‌مریكا، كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ رێگا چاره‌یه‌ك بۆ رزگاركردنی توركیا له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر وه‌كو باشترین رێگا هه‌ڵبژاردووه‌.
له‌ به‌رده‌وامی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ میسر هێشتا به‌ فه‌رمی وه‌ڵامی توركیای نه‌داوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ میسر بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا چه‌ند مه‌رجی هه‌یه‌ و تا ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێن میسر ئاماده‌ نابێت له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێك بنێت. 
میسر داوا له‌ توركیا ده‌كات ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلێمین له‌ توركیا ده‌ربخات، رێگری له‌ كاری سیاسی، مه‌ده‌نی ومیدیایی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بكات. هێزه‌كانی خۆ و ئه‌وجیهادییانه‌ی سووریا بۆشه‌ڕ روانه‌ی لیبیای كردوونه‌ بیانكێشێته‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ پێش هه‌شت ساڵ له‌ كاتی كووده‌تای سوپای میسر به‌ سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری ئه‌و كاته‌ی میسر محه‌مه‌د فه‌تاح سیسی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان میسر و توركیا پچڕاون و ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك مانگه‌ توركیا هه‌وڵ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌دات.
ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.