یانه‌ی ئینته‌رمیلان كه نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیای به شێوه‌ی پێشوه‌خت مسۆگه‌ركردووه، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی سیی و پێنجه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی سامپدۆریای میوانی برده‌وه.
له ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و چوار خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، یاریزان رۆبیرتۆ گالیاردینی گۆڵێكی بۆ ئینته‌ر تۆماركرد، پاشان ئه‌لێكسیس سانچێزی چیلی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی بیستوشه‌ش به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه هێرشبه‌ری سه‌نیگالی كێیتا بالدی گۆڵێكی بۆ سامپدۆریا له خوله‌كی سیی و پێنج تۆماركرد، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌بردو خوله‌كێك دواتر، ئه‌لێكسیس سانچێز گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می ئینته‌ری به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست ودوودا، یاریزان ئه‌ندریا پینامۆنتی گۆڵی پێنجه‌می تیپی خانه‌خوێی تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئینته‌ر هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی پێنجه‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی حه‌فتا به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ هه‌شتاوپێنج خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و سامپدۆریاش به چل‌وپێنج خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه .
له‌خولی ئیتاڵیادا ئینته‌رمیلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.