له‌گه‌ری سی وپێنجهمینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لێڤه‌رپۆل میوانداری یانه‌ی ساوسهامبتۆنی كرد‌و به‌زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نفێڵد به‌رێوه چوو ، یاریزانانی لێڤه‌رپۆل به‌هێرش بردن بۆسه‌ر گۆلی میوانه‌كان ده‌ستیان به‌یاریه‌كه كرد له گێمی یه‌كه‌م ته‌نها گۆلێك تۆمار كرا گۆله‌كه‌ش یاریزان سادیۆ مانی سه‌نیگالی له خوله‌كی سی و یه‌ك تۆماری كرد‌و میوانداره‌كانی پێشخست .
له گێمی دووه‌م ساوسهامبتۆن به‌مه‌به‌ستی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆلی لێڤه‌رپۆل تاقی كرهوهو چه‌ند هه‌لێكی ئاسانی گۆل تۆمار كردنیان له‌ده‌ستدا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی لێڤه‌رپۆل به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری كردن له‌ئه‌نجامی یاری ته‌نها پشتی به‌هێرشی هه‌لگه‌راوه ده‌به‌ست له‌دوا خوله‌كی یاری تیاگۆ ئهلكانترای ئیسپانی گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی له سوودی لێڤه‌رپۆل تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش شازده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانی له ریزبه‌ندی شه‌شه‌می یانه‌كان بۆ په‌نجاو حه‌وت خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی ساوسهامبتۆنیش تووشی شازده‌هه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی سی و حه‌وت خاله‌و له پله‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت.
له‌پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ساوسهامبتۆن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.