Erbil 32°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:21

له‌پریمه‌رلیگدا لیدز یونایتد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تۆتنهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌فته‌ی سی و پێنجه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیدز یونایتد به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی تۆتنهامی میوانی برده‌وه.
 یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای ئایلاند ڕۆد له‌ شاری لیدز به‌ڕێوه‌چوو، له‌ خوله‌كی سێزده‌دا، یاریزان ستیوارت دالاس گۆڵێكی بۆ لیدز یونایتد تۆماركرد، پاشان هیونگ مین سۆنی كۆری گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆتنهامی له‌ خوله‌كی بیستوپێنج به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
 له‌ خوله‌كی چل ودووشدا، یاریزان پاتریك بامفۆرد گۆڵی دووه‌می لیدز یونایتدی تۆماركردو میوانداره‌كانی له‌ گێمی یه‌كه‌م به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك پێشخست.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی هه‌شتاوچواردا، ڕۆدریگۆی ئیسپانی گۆڵی سێیه‌می لیدز یونایتد به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیدز یونایتد له‌ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجا خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و تۆتنهامیش به‌ په‌نجاوشه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی دێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.