Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:14

چێڵسی پاڵه‌وانی بوونی مانچسته‌ر سیتی له‌پریمه‌رلیگ بۆ هه‌فته‌کانی داهاتوو دواخست

له‌پریمه‌رلیگدا چێڵسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچسته‌ر سیتی تۆماركرد
کوردستان TV
100%


 
له‌ یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی سیی و پێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی چێڵسی كرد، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی چێڵسی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو به‌ پاڵه‌وان بوونی مان سیتی بۆ هه‌فته‌كانی داهاتوو دواخست.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، مان سیتی به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان ڕه‌حیم ستێرلینگ له‌ خوله‌كی چلوچوار تۆماری كرد، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ستوسێدا، حه‌كیم زه‌یاشی مه‌غریبی گۆڵی به‌رامبه‌ری چێڵسی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
 پاشان ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆی ئیسپانی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بلوزی له‌ دواساته‌كانی یاری تۆماركرد.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست وچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مانچسته‌رسیتیش به‌ هه‌شتا خاڵ له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی مایه‌وه، جێگای باسه‌ له‌ بیستونۆی ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ردوو یانه‌ له‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ .
 


                         

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.