یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می خولی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی لایپزیگی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی دۆرتمۆند له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و حه‌وت خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ماركۆ ڕیۆس گۆڵێكی بۆ میوانداره‌كان تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كدا، یاریزان جادۆن سانشۆ دۆرتمۆندی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، دواتر یاریزان لوكاس كلۆستێرمان گۆڵێكی بۆ لایپزیگ له خوله‌كی شه‌ستوسێ تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه.
له خوله‌كی حهفتاوحهوتیش، هێرشبه‌ری ئیسپانی دانی ئۆلمۆ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام یاریزانانی دۆرتمۆند به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی ههشتاوحهوتدا، جادۆن سانشۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش دۆرتمۆند پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده په‌نجاوهه‌شت خاڵ، لایپزیگیش به شه‌ست وچوار خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.