یانه‌ی بایرن میونشن نازناوی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ نۆیه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك و سی و یه‌كه‌مین جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد.
له هه‌فته‌ی سی و دووه‌مینی خوله‌كه‌دا، بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بروسیا مونشنگلادباخی میوانی برده‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌و ته‌نها دوو خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، پاشان تۆماس مۆله‌ر گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی بیستوسێ به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی سی و چواریش، لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی به شێوازێكی جوان تۆماركرد، دوای ئه‌ویش، كینگسلی كۆمانی فه‌ڕه‌نسی گۆڵی چواره‌می یانه‌ی باڤاری له خوله‌كی چلوچوار به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وشه‌شدا، لیڤاندۆڤسكی گۆڵی سێیه‌می خۆی و پێنجه‌می تیپه‌كه‌ی به لێدانی سزا تۆماركرد‌و بووه هاتریكی یاری و كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا گه‌یانده سی و نۆ گۆڵ.
دواتر یاریزان لیرۆی سانێ گۆڵی شه‌شه‌می بایرنی له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و نازناوی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیای به‌ر له دوو هه‌فته له كۆتاییهاتنی خوله‌كه‌و بۆ نۆیه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك و سیی و یه‌كه‌مین جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.