Erbil 32°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:30

له‌لالیگادا بارسێلۆنا و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


 
له‌ هه‌فته‌ی سی و پێنجه‌می خولی ئیسپانیاو له‌ یاری لوتكه‌دا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كرد، له‌ئه‌نجامدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
 له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌ گوڕوتین ده‌ركه‌وتن و چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، له‌ ڕیزی بارسا مێسی و هاوڕێكانی نه‌یاتوانی به‌ربه‌ستی به‌رگریكاران و یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی ئه‌تله‌تیكۆ ببڕن و هێرشه‌كانیان بێ ئاكام بوو.
 له‌و لاشه‌وه‌ لویس سوارێزو ئه‌نخێل كۆریاو ماركۆس لۆرێنتی و یانیك كاراسكۆ چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له‌ گۆڵی تیرشتیگن تاقیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مانیش نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی میوانداره‌كه‌یان بهه‌ژێنن و سه‌ره‌نجام هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاوحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بارسێلۆناش له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته‌ حه‌فتاوپێنج خاڵ.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.