Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:29

ڕیاز موحریز خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا باشترین یاریزانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای ده‌ستنیشانكرد.
 له‌م گه‌ڕه‌ی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی برده‌وه‌و یانه‌ی چێڵسیش به‌ هه‌مان ئه‌نجام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیال مه‌درید تۆماركردو هه‌ردوو یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ.
 ماڵپه‌ڕی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ڕیاز موحریزی جه‌زائیری خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، موحریز هه‌ردوو گۆڵی مان سیتی له‌ یاری به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان تۆماركرد.
 له‌ گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایشدا، گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ پاریسیه‌كه‌ تۆماركردبوو، موحریز له‌ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا پێش ڕۆبین دیازی هاوكاره‌كه‌ی له‌ سیتیزێنزو هه‌ردوو یاریزانی چێڵسی،‌ نگۆلۆ كانتێ و كای هاڤێرتز كه‌وت كه‌ ئه‌مانیش بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ پاڵێورابوون .
 


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.