له ده‌ست پێكی گه‌ری سی وشه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیل له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لانسی میوانداری تۆمار كرد‌و پێگه‌ی خۆشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان به‌هێزتر كرد .
یانه‌ی لانس له‌سه‌ر یاریگای بۆلێرت دیلێلێس میوانداری یانه‌ی لیلی پێشه‌نگی كرد ، له‌سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی چوار ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ لیل هه‌ژمار كرد‌و بۆراك یهلمازی توركی گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد .
به‌ر له ته‌واو بوونی ئه‌م گێمه به پێنج خولهك بۆراك یه‌ڵماز گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
له گێمی دووه‌میش هێرشه‌كانی میوانه‌كان درێژه‌یان هه‌بوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست جۆناسان ده‌یڤیدی كه‌نه‌دی گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی لیلی تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش بیست‌و سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌دست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاو نۆ خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی لانسیش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی په‌نجاو شه‌ش خاله‌و له پله‌ی شهشهمس ریزبه‌ندی دێت .
لیل به‌بردنه‌وه‌ی له لانس پێگه‌ی خۆی له‌پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی خولی فه‌ره‌نسادا به‌هێزترکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.