Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:17

له‌پریمه‌رلیگدا نیوکاسڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری سی وپێنجه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی نیوكاسل یونایتد له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل له‌ یانه‌ی لیسته‌ر ستی میوانداری برده‌وه‌ .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای وۆكه‌رز به‌رێوه‌ چوو . له‌ته‌واوی ماوه‌ی یاری ئاستی یاریزانانی تیپی میوان باشتر بوو ، له‌ خوله‌كی بیست و دوو جۆزیف ویلۆكی ئینگلیزی به‌ تۆمار كردنی گۆلێك نیوكاسلی له‌یاریه‌كه‌دا پێشخست ، ده‌ خوله‌ك دواتر یاریزانی وێلزی باوڵدۆمێت ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ دوو ئه‌وه‌نده‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله‌ له‌ سوودی میوانه‌كان كۆتایی هات .
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست و چوارو حه‌فتاو چوار كاڵیۆم وێلسۆنی ئینگلیزی دوو گۆلی تری تۆمار كردو ئه‌نجامه‌كه‌ بووه‌ چوار گۆلی بێ وه‌لام ، له‌ خوله‌كی هه‌شتا مارك برایتۆن به‌ لێدانێكی به‌هێز گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وتیش كیلیتشی ئیهیاناتشۆ گۆلی دووه‌می میوانداره‌كانی تۆمار كردو جیاوازیه‌كه‌ی بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه‌ .
 یاریش به‌ چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل له‌ سوودی نیوكاسل یونایتد  كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی بۆ سی و نۆ خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی لیسته‌ریش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی شه‌ستو سێ خاله‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه‌ .
  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.