Erbil 5°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 04:16

راهێنه‌ری ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید: هاوشێوه‌ی یاریه‌کانی پێشوو رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بنه‌وه

کوردستان TV
100%


 هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان بارسێلۆناو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ هه‌فته‌ی سیی و پێنجه‌می لالیگا، یاریزانانی ئه‌تله‌تیكۆ دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان سازكردو هه‌ردوو یاریزان جیۆفری كۆندۆگبیاو تۆماس لێمار به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداریان له‌ مه‌شقه‌كان كردو پێشبینی ده‌كرێت بۆ یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌ ناویان له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی رۆخی بلانكۆس بێت.
 هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ جواو فێلیكس و ئه‌نخێل كۆریاو خۆسێ ماریا خێمێنێزو ڕینان لۆدی پێكانیان چاك بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌ن، به‌ڵام نازانرێت ناویان له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت یان له‌ سه‌ر كورسی یاریزانانی یه‌ده‌گ داده‌نیشن.
 دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ستیاری و گرنگی یاریه‌كه‌، به‌ڵام شێوازی یاریكردنی خۆیان ناگۆڕن و به‌ هاوشێوه‌ی یاریه‌كانی پێشوو رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بنه‌وه، سیمیۆنی گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین سوود له‌ ئه‌زموونی یاریه‌كانی پێشوومان وه‌ربگرین و شێوازی یاریكردنی تایبه‌تی خۆمان به‌سه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌دا بسه‌پێنین.
 ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌رژه‌نتینینه‌كه‌ ئاشكراشی كرد كه‌ بارسێلۆنا تیپێكی به‌توانایه‌و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌ویش دوای سه‌ره‌تایه‌كی خراپ كه‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ پێشكه‌شی كرد، جێگای باسه‌ سیمیۆنی وه‌ك ڕاهێنه‌ر تا ئێستا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی بۆ تیپه‌كه‌ی له‌ یاریگای كامپ نۆ به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.