سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌مرۆ نێوان بارسێلۆناو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه سازكرد.
ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری بلاوگڕانا پێكهاته‌ی گشتی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌كه ڕاگه‌یاند، له پێكهاته‌كه‌دا ناوی هێرشبه‌ری دانیماركی مارتن برایتوایت به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش دوای چاك بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێكانه‌ی كه یاریزانه‌كه له بیستی نیسانی رابردوو دووچاری كۆزینكی قاچی راستی هاتبوو.
ئێستاش هه‌ریه‌ك له ئانسۆ فاتی و فیلیپ كۆتینیۆ تاكه دوو یاریزانی بارسان كه به‌هۆی پێكان له ڕیزی تیپه‌كه دابڕاون، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕۆناڵد كۆمان ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند، ئێمه‌و ئه‌تله‌تیكۆ خاوه‌نی دوو پێكهاته‌ی به‌هێزین و له‌گه‌ڵ دوو تیپی به‌هێزی دیكه ده‌جه‌نگین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا، شێوازی یاریكردنی هه‌ریه‌كێك له‌م چوار یانه‌یه‌ش جیاوازه.
سه‌باره‌ت به یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌ش كۆمان گوتی، ده‌بێت به ئاستێكی به‌رز یاری بكه‌ین، ئه‌تله‌تیكۆ ته‌واوی بۆشاییه‌كان له‌به‌رده‌م ڕكابه‌ره‌كانی داده‌خات، بۆیه ده‌بێت به گوڕوتینه‌وه ده‌ربكه‌وین و ده‌رفه‌ت بۆ گه‌یشتن به گۆڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان دروست بكه‌ین.
ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه ئاشكراشی كرد كه ئه‌نجامی یاری به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ یه‌كلایی كه‌ره‌وه نابێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به یاریه‌كی گرنگ وهسفیكردو جه‌خیشیكرده‌وه كه ده‌بێت به‌و په‌ڕی به‌هێزیه‌وه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕۆخی بلانكۆس ئاماده‌بن.
جێگای باسه كۆمان به‌هۆی سزادانی له لایه‌ن لیژنه‌ی پیشبڕكێكانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناتوانێت له نزیكه‌وه یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات و بۆ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك ئه‌لفرێد شرۆده‌ری یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ڕێنمایی به یاریزانان ده‌دات .
رۆناڵدۆ کۆمان: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌ئاستێکی به‌رز یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.