Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:27

جۆ بایدن باری لەناکاوی نیشتمانی پەیوەست بە عێراق بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژووی لەسەر مەرسومێک کرد کە باری لەناکاوی نیشتمانی پەیوەست بە عێراق و سووریا بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە.

بە پێی راگەیاندراوێک کە لەسەر پێگەی کۆشکی سپی بڵاو کرایەوە تێدا هاتووە: "تا ئێستا کۆسپ هەیە کە رێگرە لە دووبارە بوونیاندنانەوەی رێکخراو لە عێراق و بەدەستهێنانەوەی ئاشتی و ئاسایش و پەرەپێدانی دامەزراوە سیاسی و ئیداری و ئابووری لە عێراق، هەموو ئەمانە هەڕەشەی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکدێنێت، بۆیە بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی باری لەناکاوی نیشتمانی بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 13303 پەیوەست بە سەقامگیری عێراق".

بڕیاری ژمارە 13303 تایبەت بە عێراق لە ساڵی 2003 لە سەردەمی جۆرج بۆش، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا راگەیاندرا، هەروەها بڕیاری ژمارە 13338 تایبەت بە سووریا لە ساڵی 2004 راگەیاندرا، ئەم دوو بڕیارە رێگە نادات بە هەناردەکردنی هەندێ لە کەلوپەلی تایبەت بۆ دامەزراوەکانی ئەم دوو وڵاتە، هەروەها سزادانی کەسایەتی و قەوارە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.