Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 17:36

به‌شه‌ خۆراکی مانگانه‌ی هاووڵاتیان زیاد ده‌کرێت

کوردستان TV
#7
100%

ساڵح ھەرکی بەرێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگه‌یاند: مانگەکانی داھاتوو ماددەی تری خۆراک بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەنێت بەپێی ئەو نوسراوەی لەوەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق پێمان گەیشتوە لەمانگەکانی داھاتووەوە ھەندێ مادەی تر بۆ بەشە خۆراکی ھاووڵاتیان زیاد دەکرێت کە بریتین لە ئاوە تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی لەرێگای بریکارەکانی خۆراک بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێم راگەیاند: چاوەروانین بەشە خۆراکی  برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت بۆ ئەوەی دابەشی سەر ھاووڵاتیانی ھەرێم بکەین و کە ھاووڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتووە.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.