Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:27

حکوومەتی عێراق له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزان و منداڵانی داعش بڕیارێکی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

حکوومەتی عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەڵدەوەشێنێتەوە.

شێروان دووبردانی، سەرۆکی لێژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: حکوومەتی عێراق بڕیارێكی هەڵوەشاندووەتەوە كه‌ بەپێی بڕیارەکە، خێزان و منداڵی چەکدارە عێراقییەکانی داعش لە کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێندرانەوە کەمپەکانی سنووری شارەدێی گەیارە لە باشووری مووسڵ.

پێشتر په‌رله‌مانتار شێروان دووبردانی رایگەیاندبوو: کاروانێکی خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعش گەڕێندراونەتەوە کەمپەکانی سنووری شارەدێی گەیارە لە باشووری مووسڵ.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژەی بە مەترسیی گەڕاندنەوەی ئەو ژن و منداڵانە کردبوو و رایگەیاندبوو: هەموو هەوڵێکمان دا بۆ رێگرتن لە گەڕاندنەوەیان، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون، پێدەچێ بە ئەنقەست هەوڵی گەڕاندنەوەیان بۆ پارێزگای نەینەوا بدرێ و ئامانج لێی زه‌مینه‌خۆشكردنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مووسڵه‌ لێیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی داگیركردنی مووسڵ له‌ ساڵانی دووهه‌زار و چوارده‌ تا دووهه‌زار و حه‌ڤده‌، چه‌كدارانی داعش سته‌مێكی زۆریان له‌ خه‌ڵكی موسڵ كرد.

پێشتر حكومه‌ت هه‌وڵیدا بۆ گەڕاندنەوەی نزیکەی سه‌د خێزانی داعش، کە ژمارەیان نزیكه‌ی حه‌فسه‌د کەس دەبێت، بۆ کەمپەکانی باشووری مووسڵ.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.