Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:03

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان له‌ باره‌ی مینحه‌ی زیندانیانی سیاسییه‌وه‌ ڕاگەێندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بۆ سەرجەم زیندانیانی سیاسی ( مەحکوم ) ئەوانەی کە ۱٠ ساڵیان تەواوکردووە لە وەرگرتنی منحەی مانگانە .

۱ ـ ئەوانەی تەنها مینحەی زیندانی سیاسیان هەیە

پێویستە بەڵێنامەیەکی دادنووس بڕبکەنەوە

کە هیچ موچە و مینحەیەکی تریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ نییە.

۲ ـ ئەوانەی موچە و مینحەی زیندانی سیاسیان هەیە ئێستا دەیانەوێت تەنها مینحەی زیندانی سیاسی هەڵبژێرن و پێویستە داواکارییەک پێشکەش بکەن.

بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر و بەشەکانی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و ئەنجامدانی کاری پێویست و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی لیژنەی ووردبینی و پێداچوونە و پاکردنەوەی لیستەکانی زیندانی کراو و گیراوی سیاسی و بۆ دیاریکردنی کەسانی شایستە بە پێی یاسای چاکسازی و یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کوردستانی .

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان

لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.