وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ كولهبا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن تاوتوێی پشتیوانی سه‌ربازی ده‌كه‌ن به سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیشه‌وه.
دمیترۆ كولهبا له میانی ههڤپهیڤنێك له‌گه‌ڵ CNN راگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی داوای سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی و ته‌كنه‌لۆجیای دژبە نیشانشكێنه‌كان ده‌كات.
له كاتێكدا گرژییه‌كانی نێوان ئۆكراینا و رووسیا به‌رده‌وامن، دمیترۆ كولهبا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی تاوتوێی لیستی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و گوتی: "نامانه‌وێت، ته‌نها بۆمان دابین بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت لێیان بكڕین. ده‌مانه‌وێت ئه‌م هاوبه‌شییه دوولایه‌نه بێت".
ئەنتۆنی بلینكه‌ن كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته ئۆكراینا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی و هاوتا ئۆكراینیه‌كه‌ی، دمیترۆ كولهبا كۆده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.