Erbil 11°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:42

راپۆرتێک له‌سه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ پێشکه‌ش به‌ حکوومه‌ت ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەکاری لیژنەكه‌، ، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو یاداشت و نوسراوانە کرا کەئاراستەی لیژنەکە کرابوون، دوای گفتۆگوکردن و بیروڕا گۆڕینەوە، ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە ھەبوو وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبه‌ستی چارەسەرکردنیان.
ھەر له‌کۆبوونەوەدا باس لەپڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بەتاوانەکانی داعش لەھەرێمی کوردستان کرا، کەلیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە یەکێکە لەو لیژنە تایبەتمەندانەى كه‌ پێویسته‌ لەوبارەیەوە ھەر سەرنج و تێبینییەکی ھەبێت لەو پرۆژەیاسایەدا به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسه‌ر ئه‌و ھێرشه‌ى تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ھێزه‌ قاره‌مانه‌كانى پێشمەرگە له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم، دوای گفتۆگوکردنی ئەو پرسە لیژنە بریاریدا ڕاپۆرتێک ئاراستەی حکومەتی ھەرێم بکات بۆئەوەی به‌زووترین کات ڕێکكەوتنی ئەمنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیى عێراق لەسەر ئەو ناوچانە بکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.