لیژنەی پەروەردە له پهرلهمانی كوردستان بهدواداچوون لەسەر پرۆسەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دهكات.
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەسەرپەرشتیى عهبدولسلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو یاداشت و نوسراوو داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ئەندامانی لیژنەكه، کاری پێویستییان لەسەر کراو ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانهوه ههبوو وەڵامدرانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران.
لەتەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێکھێنانی دوو لیژنەی لاوەکی درا کەیەکێکیان تایبەت بوو بەبەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانی قوتابیانی زانکۆی جیھان لقی ھەولێر، لیژنەکەی تریش بۆ سەردانیکردنی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەسەر پرۆسەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.