Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 10:04

له‌رووداوێکی هاتوچۆدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستداو دوو که‌سی دیکه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%

فازڵ حاجی،وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ کاتژمێر30و5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی( هەولێر- خەبات) لەنێوان کانی قرژالەو مەفرەقی تۆبزاوە، ئوتومبیلێکی جۆری میتسوبیشی تایبەت کەلەسایدی هاتن بەرەو هەولێر دەڕۆیشت ،بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و ب ۆدیوی لای چەپی ڕێگا ڕۆیشت وسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت و لەدیوەکەی تر کەسایدی چوونە بۆخەبات دابەزی و لەوێ خۆی کێشا بەکیایەکی بارهەڵگری بچوک کەبەرەو خەبات دەڕۆیشت ،بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکەدا سەرنشینێکی میتسوبیشیەکە گیانی لەدەستدا شوفێرو سەرنشینێکی تریش زامداربون و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت: ڕێنمایی شوفێرانی بەڕێزمان دەکەین وتکایان لێدەکەین کەکاتە زووەکانی بەیانی وچۆلی شەقامەکان بەهەل نەقۆزنەوە بۆتیژڕۆیی کردن کەشەقاماکان چۆلن ،چونکە کێشی ئوتومبێل بەهۆی تیژڕۆییەوە کەم دەکات بەهەمان بڕ ئەگەر کاتەکە ئێوارە بێت یان درەنگی شەو یان بەرە بەیان بێت کەهەمیشە کەمبوونی کێشیش بەهۆی تیژڕۆییەوە هۆکاری سەرەکییە بۆکۆنتڕۆل لەدەستدانەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.