Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:25

وادەی یاری دواخراوی نێوان هەردوو یانەی مانچستەریونایتدو لیڤەرپول دیارکرا

کوردستان TV
100%


 
یەكگرتووی خولی ئینگلتەرا، وادەی یاری دواخراوی نێوان هەردوو یانەی مانچستەریونایتد و لیڤەرپولی لە هەفتەی سی و چوارەمی خولەكە دیاریكرد.
 یاریيەكە یەكشەممەی ڕابردوو بەهۆی ناڕەزایی دەربڕینی هاندەرانی مان یونایتد لەبەرامبەر بەرپرس و خاوەندارانی یانەكە دواخرا، بە بڕیاری یەكگرتووی پرێمەرلیگ، یاری نێوان مانچستەریونایتدو لیڤەرپولی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە لە سێزدەی ئەم مانگەو لە كاتژمێر هەشت و پازدە خولەكی شەو بە كاتی گرێنێچ بەڕێوەدەچێت.
 جێگای باسە مان یونایتد بە كۆكردنەوەی شەستوحەوت خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكانی خولی ئینگلتەرا دایەو بە جیاوازی سێزدە خاڵ لە دوای مانچستەرسیتی پێشەنگ دێت، لیڤەرپولیش بە پەنجاوچوار خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەند دێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.