Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 09:52

چێلسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆمارکرد و گه‌یشته‌ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ

کوردستان TV
100%


 
یانەی چێڵسی گەیشتە یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوڕوپا، لە گەڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی خولەكەو لە یاریگای ستامفۆرد بریدج لە لەندەن، یانەی چێڵسی بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ڕیال مەدریدی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی هەردوو تیپ بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی یەكتر، تا لە خولەكی بیست وهەشتدا، تیمۆ ڤێرنێری ئەڵمانی گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەمیش یاریزانانی بلوز هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی دووەمیانداو چەند دەرفەتێكی ئاسانیان چواند، یاریزانانی ڕیالیش لە هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاری بوون و چەند جارێك بەختی خۆیان لە گۆڵی یانە لەندەنیەكە تاقیكردەوە، بەڵام لە هەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبوون، لە خولەكی هەشتاوپێنج و لە هێرشێكی یاریزانانی چێڵسی، ناوەڕاستكاری ئینگلیزی، ماسۆن ماونت دەرفەتێكی قۆستەوەو گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری بەدەستهێنا، بە كۆكردنەوەی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی، چێڵسی بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێش ڕیال مەدرید كەوت و گەیشتە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ و ڕیال مەدریدی خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی خولەكەی كردە دەرەوە.
 لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە بیست ونۆی ئەم مانگەدا لە ئیستەنبوڵ، چێڵسی ڕووبەڕووی مانچستەرسیتی هاونیشتیمانیەكەی دەبێتەوە .

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.