له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، كاتژمێر10ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕۆما له یاریگای خۆی میواندای یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ده‌كات، له یاری گه‌ڕی چووندا ڕۆما به‌سه‌ختی شكستی هێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به شه‌ش گۆڵ به ئه‌هریمه‌نی سوور دۆڕا، بۆیه گورگه‌كانی پایته‌ختی ئیتاڵیا بۆ یاری ئه‌مشه‌و ئه‌ركیان ئاسان نابێت.
هه‌ر لە گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ، كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانەی ئارسناڵ له یاریگای ئیمارات لە لەندەن میوانداری یانەی ڤیاریاڵ دەکات.
لە یاری گه‌ڕی چووندا، ڤیارالی بە سوود وەرگرتن لە یاریگای خۆی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێک سەرکەوتن بەسەر ئەرسناڵ تۆماربکات، بردنەوە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر ئەرسناڵ دەگەیەنێتە یاری کۆتایی، بە پێچەوانەوە ڤیارال بە یەکسان بوون و بردنەوە دەگاتە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا.
میكێل ئەرتیتای ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئەرسنال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەیی تیپەکەی بۆ رووبەرووبونەوەی ڤیارالم دووپاتكرده‌وه.
ڕاهێنه‌ره‌كه گوتیشی، هەوڵ دەدەین بە سوود وەرگرتن لە یاریگای خۆمان قەرەبووی دۆڕنمان له یاری گه‌ڕی چوون بکەینەوەو بلیتی یاری کۆتایی بەدەست بێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.