لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: پاش ئەوەی دوێنێ 5/5/2021، كچێك لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوەو گیانی لەدەستداو ناسنامەكەی نادیاربو، بەڕێوەبەری پۆلیسسەرجەم بەشو بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتییهكهی ڕاسپارد كە بەدواداچونو لێكۆڵینەوەی خێرا بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكەو هۆكاری ڕووداوەكە ئەنجامبدەن.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، ئێوارەی هەمان ڕۆژ توانرا ناسنامەی كچەكە ئاشكرا بكرێتو کەسوکاری بدۆزرێتەوە، دەركەوت كچەكە ناوی (م، أ، م) و لەدایكبووی ساڵی 2001 و پیشەی خوێندكارەو دانیشتوی گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانییە.
پۆلیس ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، كچەكە سەرلەبەیانی دوێنێ بەمەبەستی چونی بۆ خولێك لەگەڵ براكەیدا لەماڵ چۆتە دەرەوەو پاش جیابونەوەی لەبراكەی چۆتە سەر پردی وڵوبەو خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ههروهها راشیدهگهیهنن: لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕووداوەكە بەردەوامەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوه بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.
سلێمانی .. ناسنامەی ئەو کچە ئاشکراکرا کە لەسەر پردی وڵوبەی خۆی هەڵدایە خوارەوەو گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.