مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر ئافره‌تان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئه‌مه دواکەوتووییە و دژی بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمانە، بۆیە سوورین له سەر ئەوەی كاربكه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌م دیارده‌یه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئەمڕۆ گوێم لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هه‌رێم گرت دەربارەی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئەم دیاردەیه، وەک برەودان بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسا کە یەکسانی پێشدەخەن و لە ئاست داواكاری و مافەکانی ئافرەتانە، هەروەها باشترکردنی دۆخی شێڵته‌ره‌كان.
لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپەکانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان، لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان کە کوردستانێکی سەلامەتترە بۆ هەمووان.
هاوكات ئەمڕۆ چوارشەمە 2021/5/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.