Erbil 29°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:27

پارێزگاری هەولێر: لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە پڕۆژەکان دەکرێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

لەکۆبوونەوەکەدا، باس لەئامادەکارییەکانکرا بۆ دەستکردنەوە بەجێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گفتۆگۆ لەبارەی بە جێگەیاندنی پڕۆژەکانی تایبەت بە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگا و بان و شارەوانییەکان.  

ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.5.5، بە مەبەستی دەستکردنەوە بە کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەسەر ئاستی هەموو سێکتەرەکان لەسنووری پارێزگای هەولێر، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، باس لەئامادەکارییەکانکرا بۆ دەستکردنەوە بەجێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گفتۆگۆ لەبارەی بە جێگەیاندنی پڕۆژەکانی تایبەت بە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگا و بان و شارەوانییەکان کرا و لەلایەن ئامادەبووانەوە بڕیاری پێویستییان لەبارەوە درا.

لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لەوەکردەوە کە دەبێت لەئایندەیەکی نزیکدا، لە سەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکانی سنووری پارێزگاکەمان بەبێ جیاوازی لەسەر ئاستی هەموو سێکتەرەکان دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکان بکرێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.