Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 17:42

هۆکاری کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا نرخی نەوت به‌رزبۆوه‌

کوردستان TV
#8
100%

نرخی نەوت ئەمڕۆ  لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا و پێشبینییەكان سەبارەت بە زیادبوونی خواست لەسەر وزە دەگەڕێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە بڕی نزیكەی نیو دۆلار و رێژه‌ی له‌ سه‌دا سفر پۆینت حه‌وت بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە شیست و هه‌شت پۆینت سی و حه‌وت  دۆلار، ئەوەش بەرزترین نرخە لەماوەی حەوت هەفتەی ڕابردوودا پێیگەیشتووە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بەهەمانشێوە نزیكەی نیو دۆلار و ڕێژەی له‌سه‌دا سفر پۆینت حه‌وت بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە شێست و شه‌ش پۆینت هه‌شتا و هه‌شت‌  دۆلار، نەوتی تەکساس لە هه‌شتی ئازاری ڕابردووەوە نەیتوانیوە بگاتە ئەو نرخە.  

لە هەفتەی ڕابردوودا یەدەگی نەوتی ئەمریکا حه‌فت پۆینت شێست و نۆ ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە و ئەمەش بەرزترین ئاستی کەمبوونەوەیە لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تۆماری کردبێت. 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.